
ڕۆژی سێشەممە 18/2/2025 لە هەولێربە ئامادەبوونی د.احمد انوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و خاتوو شارلۆت بریکاری کۆنسلی گشتی بەریتانیا لەشاری هەولێر خولی ڕاهێنان لەسەر چوونیەتی بەکارهێنانی سیستەمی دجیتاڵی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان بۆ نوێنەرانی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا .
د.احمد انوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بەسیستەم کردنی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی بە گرنگ زانی و باسی کاریگەریەکانی کرد لە دواڕۆژدا ، دواتر شارلۆت بریکاری کۆنسلی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیی وهاوکاری خۆیان بۆ هەرهەولێک لە پێنا و دژایەتی گەندەڵی دەربری.

لە بەشێکی تردا د. عەدنان عبدالله بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت وورک شۆپێکی پێشکەش کرد لەژێر ناوی پرۆسەی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان و پێشنیاری چارەسەری ئاستەنگەکان لەرێگەی بەئەلکترۆنی کردنی پرۆسەکە خستە ڕوو.

هەروەک بەرپرسی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییەداراییەکانیش میکانزمی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمە ئەلکترۆنیەکانی بۆ بەشداربووان روونکردەوە. شایانی گۆتنە پڕۆسەی بە ئەلکتڕۆنی کردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییەداراییەکان بە هاوکاری کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی بەرێوەچووەو چەندین خولیش لەم بارەیەوە بۆ ئەنجام دراوە.
