دوابەدوای کۆبوونەوەی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سوران تابڵوی هێلی گەرمی دەسپاکی (1015) لە دامەزراوەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سوران هەڵواسران.

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەمە 13/10/2025 شاندی دەستەی دەسپاکی بەسەرۆکایەتی دکتور ئەحمد ئەنور سەرۆکی دەستەو بە یاوەری دکتور عدنان عبدالله بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی تایبەت بە دابەشکردن و هەڵواسینی هێلی گەرم (1015) لە دامەزراوە فەرمییەکان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سورانیان کرد ،لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆکە و جێگری و بەرپرسانی دامەزراوەکان ئامادەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بوون ، تیایدا رۆڵ و گرنگی هێڵی گەرمی دەسپاکی (1015) بە نرخ خاملێندرا.دواتر لەماوەی دوو سێ ڕۆژ تەواوی دامەزراوەکانی کە تابلوکانیان پێ گەیشت بوولە پرسگە و شوێنی بەرچاوی سەردانیکارانی لە دامەزراوەکان هەڵواسرا.

تابڵوی هێڵی گەرمی دەسپاکی بیرۆکەی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتی دەستەی دەسپاکیە کە بەهاوبەشی لەگەڵ undp کاری لەسەر کراوە ئامانج گەیاندنی هۆشیاری گشتی یە بۆ هاولاتیان بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی لە دامەزراوەکاندا.
