ڕۆژی چوار شەمە 22/1/2025دکتور احمد ئەنور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بە ئامادەبوونی دکتور عدنان عبدالله بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیات و دارەوان نورەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان لە دەستەی دەسپاکی، پێشوازیان کرد لە هەریەک لە کیت بلس بەرێوەبەری پرۆگرامی سندوقی ئاسایشی پێشکەوتوو لە سەفارەتی بەریتانیا لە بەغدا و بەرێز تۆم نوێنەری کۆنسلی شانشینی بەریتانیا لە شاری هەولێر.

مەبەستی سەردانەکەی شاندی ناوبراو بەدواداچوون بوو بۆ پڕۆسەی بەدامەزراوەیی کردنی ئەلکتروونی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی کە حکومەتی بەریتانیا هاوکاریەکەی بۆ تەرخان کردووە و لە رێگای کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی پرۆسەی فێرکاریەکەی ئەنجام دەدرێ.
تیایدا دکتور احمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی حکومەتی شانشینی بەریتانیای کرد و کاریگەری پرۆسەکەی لە داهاتوو وەسف کرد، ئەو لەمپەرانەشی خستە ڕوو کە تاکو ئێستا لە بەردەم دەستەکەدا هەیە. لە دوای کوبونەوەکەیان شاندی ناوبراو سەردانی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە پرۆسەی راهێنانی فەرمانبەرانی تایبەت بە بەشە کە بەسەر بکاتەوە و بزانێت چۆن بەرێوە دەچێت ، کە پرۆسەی راهێنانەکە لەلایەن شارەزایانی تایبەت بە کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی بەرێوە دەچێت .
