دەستەی دەسپاکی لەپرۆسەی دەیجتاڵی کردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکاندا

بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان لە فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت کۆمپانیای  ئادەم سمیسی بەریتانی لە پرۆسەی بە دیجتاڵیکردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان بەردەوامن .

لەڕۆژانی  26تا 30/10/2025 فەرمانبەرانی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان بە هاوکاری هەماهەنگی راهێنەرانی شارەزای نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی بەشداری خول و کۆبوونەوەی تایبەت بوون بۆ شارەزایی زیاتری بە دیجیتاڵیکردنی پرۆسەی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوندیە داراییەکان بۆ راسپێردراوانی کەرتی گشتی کە خۆی لە فەرمانبەرانی پلە بالآ دەبینێتەوە.

شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە ماوەی دووساڵە لەلایەن فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت خراوەتە رووبەهاوکاری کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی کاری فێرکردن و راهێنانی  زیاتری لەسەر دەکرێت و ئیستاش لەچەندین دامەزراوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

كوردی‎