دەستەی دەسپاکی لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕێز دەنوێنێ

بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕێزی نواند.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦/٣/٢٠٢٥ بەئامادەبوونی دکتۆر عدنان عبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت ، فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی وەك ڕێزلێنان و وەفایەك بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.

هەموو ساڵێك دەستەی دەسپاکی هاوشێوەی تەواوی دام و دەزگاو دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ یادی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دەکاتەوە.

كوردی‎