دوای کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) بۆ دیاریکردنی کەسایەتییەکی سۆمبولی بۆ دەستەی دەسپاکی دواجار دەستە ماسکۆتی (حاجی لەق لەق)ی لە هونەرمەندی ڕاسپێردراو وەرگرت.

رۆژی دووشەممە ٢٧-٧-٢٠٢٦ دکتۆر عدنان عبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت سکیڵی ماسکۆتی باڵندەی(لەق لەق)ی لە هونەرمەند (د.هاوکار ڕسکین) وەرگرت و لە بەرنامەدایە لە داهاتوو ئەو ماسکۆتە لە بوارەکانی هۆشیاری دەسپاکی وەک کاراکتەرێکی تایبەت بە دەستەی دەسپاکی بناسێندرێت .

ئەو پرۆژەیە بیروکەی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتە لە دەستەی دەسپاکی و دواتر بەهاوکاری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) هونەرمەندی ناوبراو ڕاسپارد بە دروست کردنی ماسکۆتەکە.
