دەستەی دەسپاکی و ژمارەیەک لە دامەزراوەی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP)ۆورک شۆپێکیان تایبەت بە ئامادەکاری داڕشتنی سیستەمی دەسپاکی ژینگەیی بەرێوەبرد .

ڕۆژی 23/6/2026 بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی د.عدنان عبداللە و بە یاوەریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بە بەشداری نوێنەرانی ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان (دەستەی ژینگە، دیوانی چاودێری دارایی،وەزارەتی پلان دانان ، وەزارەتی کشتوکال، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، دەستەی وەبەرهێنان و ئەنجومەنی وەزیران)بە هاوکاری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP)ۆورک شۆپێکی چەند کاتژمێری لە شاری هەولێر تایبەت بە دەردەشەکردن و ئامادەکاری بۆ داڕشتنی سیستەمی دەسپاکی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

تیایدا یاما تورابی بەرپرسی پرۆژەکانی (UNDP)لە هەرێمی کوردستان لە ووتەیەک دا گرنگی ئەو پروسەی خستەروو هەروەک ڕولی دەستەی دەسپاکی و دەستەی ژینگەی بە گرنگ نرخاند .

ئەو ۆورک شۆپە لەلایەن راهێنەری شارەزایی نێودەولەتی نەریمان مورادەسیلوڤ بەرێوە چوو، لەمیانەی ۆورک شۆپەکەدا گفتووگۆی کراوە لەنێوان ئامادەبووان هەبوو و بریاریشە لە داهاتوو کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بوارە ببەستێت.
