دەستەی دەسپاکی و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

شاندێکی دەستەی دەسپاکی سەردانی فەرمانگەی کاروباری کارگێری و دارایی لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

رۆژی سێ شەمە 6/10/2026 بەسەرپەرشتی بەرێزان د.عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لەدەستەی دەسپاکی و دکتۆر مەریوان صابر بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری کارگێری و دارایی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران. نوێنەرانی دەستەی دەسپاکی و دیوانی حکومەتی هەرێم تایبەت بە چۆنیەتی داڕشتنی ستراتیژی داهاتووی دەستەی دەسپاکی بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەنەدەڵی لە دامەزراوەکان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لەکۆبوونەوەکە کە هەریەک لە بەڕێزان ‌احمد  لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و دارەوان نورەدین بەرپرسی  پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان و یوسف عبداللە بەرپرسی بەشی گەشە پێدان و راهێنان لە فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لەدەستەی دەسپاکی ئامادەبوون، جەخت لەسەر گرنگی کارکردن لەسەر گرتنە بەری رێچکە و میکانزمی تازە بۆ ڕۆڵی چاودێری لە دامەزراوەکاندا هەروەک گرنگی رۆڵی ئەکادیمیای دەسپاکی و زیاتر بایەخ پێدانی تەوەرێکی دیکەی باسەکانیان بوو.

كوردی‎