فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای و زانیاری سەربە ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بەدیجتاڵیکردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان کۆبوونەویەکیان ئەنجام دا.
رۆژی سێ شەم 28/10/2025 شاندێک لە دەستەی دەسپاکی بەسەرپەرشتی د.عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت بەیاوەری بەرپرسی بەشی مەشق و راهێنان سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لەلایەن هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازی لێکران

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرۆژەی بە دیجتاڵیکردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان کرا ، تیایدا فەرمانگەی تەکنەلۆژیای و زانیاری پاڵپشتی خۆیان بۆسەرکەوتنی پرۆژەکە دووپات کردەوە.
