دەستەی دەسپاکی و undp بۆ ئادەکاری لە ٩/١٢ کۆدەبنەوە.

فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەگەڵ undp  لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین گەڵاڵەی بیرۆکەی ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش بۆ ڕۆژی جیهانی دژە گەندەڵی ٩/١٢/٢٠٢٥ دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢/١٠/٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین لەگەڵ نوێنەرانی پرۆگرامی پەرەپێدان لە نەتەوە یەکگرتووەکان (undp) کە لە حازم نملە و تەیفون یەڵماز پێک هاتبوو، تاوتوێ ی ئامادەکاری بۆ چالاکی هاوبەش لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەووەی گەندەڵی ٩/١٢/٢٠٢٥ کرا ، تیایدا چەند بیرۆکەیەک خرانە ڕوو بڕیارە لەداهاتوو یەکێکیان دەستنیشان بکرێت دواتر وەکو ساڵانی ڕابردوو بەهاوبەشی بەڕێوەی ببەن.

جێی باسە دکتۆر عدنان سوپاسی تەیفونی کرد بە نزیکبوونەوە لە کۆتایی هاتنی کارەکانی لە پڕۆژە هاوبەشەکانی undp  لەگەڵ دەستەکەمان،هەروەک پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە دکتۆر حازم کرد بە دەستبەکاربوون و وەرگرتنی بەرپرسارێتی پڕۆژە هاوبەشەکانی ئەو بوارەی نیوان دەستەی دەسپاکی و undp .

كوردی‎