رۆژی پێنج شەمە 18/6/2026 دکتۆرعدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردووبەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان و مەشق و راهێنان پێشوازیان لە هیشام نەسر شارەزا لەپرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNDP) بۆ تاوتوێ ی چەند پرۆژەیەکی داهاتووی نێوانیان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی نێوانیان باس لەپتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی UNDP کرا ، تیایدا باس لە ئەنجامدانی چەندین ۆورک شۆپی تایبەت بە بواری دادپەروەری ژینگەیی کرا کە نیاز وایە بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین دامەزراوەی دیکە تایبەتمەند بەو بوارە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت .
هەر لەکۆبوونەوەکە پێشنیازی چەندین پرۆژەی دیکەی هاوبەش کرا ، تاوەکو لەداهاتوو UNDP بیخاتە ئەجێندای کاری پرۆژەکانیانەوە.
