دەسپاکی و بڕیاری دروستکردنی ماسکۆتێک

فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی بە هاوکاری UNDP کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هونەرمەندێکی دیاری کورد کرد بۆ دروستکردنی ماسکۆتێکی دەسپاکی.

رۆژی 28/4/2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر عەدنان عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت و ئامادەبوونی دارەوان نورەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان و یوسف عەبدوڵا بەرپرسی بەشی مەشق و راهێنان و هێلین شێرکۆ ڕێکخەری نێوان دەستە و UNDP کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ هونەرمەند هاوکار شکر ناسراو بە ( د.هاوکار ڕسکن ) ئەنجام دا تایبەت بەدروستکردنی کارەکتەرێکی مەعنەوی (ماسکۆت) بۆ دەستەی دەسپاکی.

بیرۆکەی دروستکردنی ماسکۆتەکە لەلایەن فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی بەهاوکاری UNDP گەڵاڵە کراوە، ئەو پرۆژەیە بڕیارە لەلایەن هونەرمەندی دیاری کورد دکتۆر هاوکار ڕسکن کە دروستکردنی ماسکۆتە کە دیاری بکرێت.

كوردی‎