دەسپاکی و undp پرۆژەی داهاتویان تاوتوێ کرد

دەستەی دەسپاکی و پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان undp دەربارەی پرۆژەی هاوبەشی نێوانیان تایبەت بە دەسپاکی ژینگەیی و چەندین کاری دیکەیان لە کۆبوونەوەیەک تاوتوێ کرد.

ڕۆژی دووشە مە 13/4/2026 لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵایندا بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت و ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان وبەرپرسی بەشی مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخەری نێوان پەیوەندیەکانی دەستە و undp لەگەڵ حازم نملە نوێنەری پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان undp  باس لە پڕۆژەی هاوبەشی داهاتووی نێوان دەستە و undp کرا.

لەکۆبوونەوەکە پێشنیار بۆ کارکردن لەسەر دانانی ستراتیژیەکی ناوخۆی دەستە وئەو خاڵانە کرا کە لەماوەی رابردوو لەنێوان دەستە و undp  بەهۆی ئەو بارودۆخەی ناوچەکە نەتوانراوە بێتە بواری جێبە جێکردن، وا بڕیارە لە داهاتوو دەست بە ئەنجامدانی کارە هاوبەشەکانی نێوانیان بکرێت کە لە چوارچێوەی ئەپدێتی رێککەو تنامەی نێوان  دەستە و undp ئاماژەی پێکراوە.

كوردی‎