لەچوارچێوەی جێ بەجێکردنی ستراتیژی روو بە روو بووونەوەی گەندەڵی دەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ (UNDP) و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی رۆشەنبیری وسەندیکای رۆژنامە نووسانی کوردستان و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەنوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن گفت و گۆیەکی کراوە دەربارەی رەشنووسی رەفتارنامە بۆ رۆژنامە نووسان ئەنجام درا.

لەرۆژانی 25-26/2025 بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و د.عدنان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشەنبیری و شاندی یاوەری و دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و حاکم ئازاد سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و دکتۆریاما تورابی سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی (UNDP) گفت و گۆیەکی کراوە بۆماوەی دوورۆژ دەربارەی رەشنووسی ڕێساکانی رەفتار کردن بۆ رۆژنامەنووسان و میدیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

تیایدا هەریەک لە بەرێزان سەرۆکی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سەرۆکی سەندیکا و نوێنەری وەزیری رۆشەنبیری و لاوان، وتاری پشتگیریان بۆ پرۆژەکە پێشکەش کرد.
شایەنی گوتنە ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتارکردنی رۆژنامەنووسان پرۆژەیەکە لە چوارچێوەی ستراتیژی رووبە روو بوونەوەی گەندڵی دێت کە لەلایەن فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەدەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ (UNDP) بۆ هەریەک لە سێکتەرەکانی (کەرتی گشتی، حزب و لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی کۆ مەڵگەی مەدەنی ،رۆژنامەوانی و کەرتی تایبەت) لە (2021 بۆ 2025) لەهەرێمی کوردستان داڕێژراوە.

