رۆژی دووشەمە 22/6/ 2026 د. احمد انوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بە ئامادەبوونی د.عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت ودارەوان نورەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان پێشوازیان لە یاما تورابی بەرپرسی پرۆژەکانی undp و خاتوو سەبا و حازم ئەلنەملە شارەزایان لە undp کرد .

تیایدا جەخت لە پەیوەندیەکانی دەستەی دەسپاکی و undp کرایەوە دەرباری پرۆژەی داهاتووی نێوانیان ئەویش لەبارەی دادپەروەری ژینگەیی و راگەیاندنی بنکۆڵکاری کۆمەڵیک پرسی دیکە کە لەداهاتوو ئەگەرهەیە بکرێ بخرێتە بەرنامەی کاری هاوبەشی نێوانیان .
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەماهەنگی تەواوی دەستەی دەسپاکی نیشانی undp دا بو هەرکارێک ئامانج لێ ی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بێت.
