
بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت پێشوازی لە شاندی رێکخراوی ستۆپ دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ هاوکاری ڕاوێژکاری بە ستۆپ دەدات. ڕۆژی 6/7/2025 دکتور عەدنان عەبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان پێشوازیان لە ئاری ئازاد سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ و فەرمان ڕەشاد کادیری باڵای لە رێکخراوەکە کرد.

تیایدا سەردانەکەی ستۆپ بەمەبەستی هەماهەنگی و پرسی ڕاوێژکاری بوو لە دەستەی دەسپاکی تاوەکو رێچکەی کارەکانیان سوودی لێ ببینن .
هەر لە دانیشتنەکە دەردەشەی کۆمەلێک پرسی دیکەی کاری رێکخراوەی و دژە گەندەڵی کرا، کە لە رابردووش رێکخراوی ناوبراو هەماهەنگ بووە لەگەڵ ستراتیژیەتی کارکردنی دەستەی دەسپاکی.
