
رۆژی یەک شەمە 5/10/2025 لێژنەی دیاریکراو لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و نوێنەری UNDPبە ئونڵاین تایبەت بە دیاریکردنی کاراکتەر (ماسکۆت) بە دەستەی دەسپاکی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو نموونە ماسکۆتانە کرا کە لە رابردوو لەلایەن ژمارەیەک ئارەزوومەندی ڕاسپێردراو نەخشێنرابوو، بەڵام دەرئەنجام بە هۆکاری باوەر پێهێنراو زۆربەیان ڕەتکرانەوە بیروکەی دیکە خرانە روو تاوەکو لە زۆترین ماوە بڕیاری کوتایی لە بارەیەوە بدرێت.
لێژنەی تایبەتمەند بە ماسکۆتەکە بریتی بوون لە یوسف عەبداللە بەرپرسی بەشی مەشق و ڕاهێنان و ناصح عەبداللە بەرپرسی هەڵسەنگاندن و دڵنیایی جۆری و دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان و هێلین شێرکۆ رێکخەری نێوان دەستەی دەسپاکی و UNDP، لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بریتی بوون لە تایفون یلماز و رەوێن سعید.
