لەخولێکدا ستراتیژی پەیوەندکردن بۆ دەستە بەڕێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP)خولێکی چەند ڕۆژە بۆ فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی بەرێوەچوو.

لە رێکەوتی 4-5-6/5/2025 لە هۆتێل هیکسۆس لە شاری هەولێر دەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان UNDP)) خولی جێبەجێکردنی ستراتیژی پەیوەندیکردنی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو  بە بەشداری هەر یەکە لە  د.‌عدنان عەبدوڵا بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەناحکومیەکان و بەرپرسی بەشی گەشەپێدان و ڕاهێنان و ژمارەیەکی دیکە لەفەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی تایبەتمەند بەم بوارە.

لەخولەکە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی پەیوەندی کردن گفتووگۆی لەسەر کرا ، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە لە پێناو پێشخستنی پەیوەندی و گەیاندن بۆ دەستەی دەسپاکی گەڵاڵە کرا.

دوابەدوای خولەکەش لەدواتر بۆماوەی چەند رۆژێک بەشێوەی ‌ئۆنڵاین خولی تایبەتمەند بەم بوارە بۆ ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی دەستە بەڕێوە چوو.

كوردی‎