نوێنەری دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆنفراسی رۆڵی پۆلیس لە جێبەجێکردنی یاسا و مافی مرۆڤ کرد کە رێکخراوی دیدار بۆ گەشە پێدان بۆ ژمارەیەک لە دامەزراوەی تایبە تمەند رێکی خستبوو.
رۆژی سێ شەمە 13/1/2026 دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان لەگەڵ جەمال جلال سەر بەهەمان بەش بەشداری کۆنفراسی (ڕۆڵی پۆلیس لە جێبەجێکردنی یاسا و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ) یان کرد کە ژمارەیەک دامەزراوەی فەرمی حکومی تایبە تمەند بە بوارەکە لە ئەنجوومەنی دادوەری و داواکاری گشتی و پارێزگا ی هەولێرو پۆلیسی هەولێر و نوێنەرانی ژمارەیەک لە دامەزراوەی فەرمی حکومی و دەستەکانی مافی مرۆڤ ودەستەی دەسپاکی و میدیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارێزەران ئامادەی بوون.

سەرەرای ئەوەی پارێزگاری هەولێرودادوەری دادگا وداواکاری گشتی و پۆلیسی هەولێر و نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ نمایشێکی کارو رێکارەکانیان بەم بوارە کرد ، دواجار گفت گۆی کراوە بە ڕووی ئامادەبوان کرایەوە ، نوێنەری دەستەی دەسپاکیش تیشکی خستە سەر ئەهەمیەتی بە سیستەمکردنی تێکڕای ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی کارەکانی پۆلیس و دادگاکان لە هەموو کوردستان بە بێ جیاوازی و گرنگیدان بە لایەنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە قۆناغەکانی خوێندن و هۆشیاری گشتی کۆمەڵگا بە تێکڕا جەختی لەسەر کردەوە.
