ڕۆژی یەک شەمە 2/2/2025 دەستەی دەسپاکی بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕێورسمی واژووکردنی (میساقی شەرەف)لەپێناو دەسپاکی لە نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکان لە هەرێمی کورستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پارتە سیاسیەکان و نوێنەری (UNDP)و نوێنەری بەشێک لە وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان سازدا.

هەریەک لە د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ساشا گرومان نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) ووتاریان پێشکەشکرد .
تیایدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی دەستەی دەسپاکی بۆ دیاریکردنی ڕەشنووسی میساقێکی شەرەف لە پێناو دەسپاکی بۆ حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە گرنگی میساقەکەدا لەپێناو شەفافیەتی زیاتر و هەماهەنگی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان.

ساشا گرومان نوێنەری (UNDP) باسی لەوەکرد کە ئەو هەنگاوە ئەرکی حزبەکان قورستر دەکات بۆ زیاتر پابەند بوونیان بە دەسپاکی و باشترکردنی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
پرۆژەی (میساقی شەرەف) لەلایەن فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی لە چوارچێوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی (2021-2025) لە هەرێمی کوردستان هاتووە، ئامانج لێی بەرە و پێشبردنی بەهاکانی دەسپاکی و شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی بنەماکانی کاری هاوبەش نێوان لایەنەسیاسیەکانە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش کاتی واژوو کردنی نوێنەری ئەو حزبانەیە کە لە مەراسیمەکە بەشدار بوون دواتریش واژوویان لەسەر میساقەکە کردوە.























