بەسەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بە ئامادەبوونی وەزیری داد و بریکاری وەزیری داد هێڵی گەرمی دەستەی دەسپاکی لەوەزارەتی داد ڕاگەیەنرا.

رۆژی دووشەمە 10/3/2025 لە باڵاخانەی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەریەک لە دکتۆرئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر فرسەت ئەحمەد وەزیری داد بەهاوبەشی پەردەیان لەسەر تابلۆی هێڵی گەرمی دەستەی دەسپاکی ژمارە (1015) لادا کە ئامانج لێ ی ئاشنا کردنی هاوڵاتیانە لە ئەگەری هەستکردن بە هەر حاڵەتێکی گەندەڵی پەیوەندی پێوەبکرێت .

بەم بۆنەیە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بایەخی ڕاگەیاندنی هێڵی گەرمی (1015) ی خستنە ڕوو کە فەرمانگەی خۆ پاراستن و شەفافیەت لە چوارچێوەی هۆشیاری گشتی بە هاوکاری (UNDP) پێ ی هەستاوە.
جێگای باسە لەو رێورەسمەدا د .عدنان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و شیلان عارف بریکاری وەزارتی داد ئامادەبوون.