بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی حکومی لە رێکەوتی 26/8/2025 پەردە لەسەر تابلوی هێلی گەرمی دەسپاکی بە ژمارە (1015) لادڕا.

دوا بەدوای پەردە لادان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامە وانی هەریەکە لە د.احمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گرنگی هێلی گەرمی (1015)ی دەستەی دەسپاکیان لە پێنا و هۆشیاری زیاتری هاوڵاتیان و تایبەتیش ئەوانەی کە سەردانی دامەزراوە فەرمیەکان دەکەن لە ئەگەری هەر دیاردەیەکی گەندەڵی دەستەی دەسپاکی لێی ئاگادار بکرێتەوە.

لەو رێورسمە کە د. عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەرپرسانی دامەزراوە فەرمیەکانی پارێزگای هەولێر ئامادە ی بوون بەڵێن درا هەرچی زووە پابەند بن پێیەوە و کار ئاسانی بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
