کۆبوونەوەی جێبەجێکردنی ستراتیژی دژی گەندەڵی تایبەت بە میدیاکان.

لە چوارچێوەی جێبەجیکردنی ستراتیژی ڕووبەڕوو بووبەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە نێوان دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزاراتی ڕۆشنبیری و سەندکای ڕۆژنامەنووسانی undp بەڕێوەچو.

ڕۆژی دووشەممە ٦/١٠/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و undp ، یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە میدیاو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕیوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی هەریەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕاسپێردران بە گوێرەی ئەو پێوەرانەی کە دەستەی دەسپاکی و undp پێشنیازیان کرد ئەو میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنانە دەستنیشان بکەن کە نیازمان وایە لە داهاتوو لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی چەند ڕۆژەی بەر فراوان گفت و گۆ لەسەر دیاریکردنی ڕەشنووسێک بکرێ کە تیایدا شەفافیەت و دەسپاکی تیایدا ڕەچاو بکرێت .

ئامادەبوانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە هەریەکە:

١ – شێروان عەوڵا                 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری

٢ – فەرزین کەریم                 نوێنەری فەرمانگەی میدیاو زانیاری

٣ – ئەکەد مراد                    بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان

٤ – دارەوان نورالدین            بەرپرسی بەشیی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان

٥ – سەرخێڵ هاشم             بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە دەستە

٦ – هێلین شێرکۆ           ڕێکخەر لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە دەستەی دەسپاکی

٧ – سەلام عمر                نوێنەری  MICT

٨ – خەلدوون العتابی        نوێنەری  UNDP

كوردی‎