دەربارەی ئێمە

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان – عێراق دەستەیەكی سەربەخۆیە، ئەركی بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دەگرێت.
لەژێر چاودێری پەرلەماندا دەبێت. یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011) هەموار کراو بەیاسای ژمارە (7) ساڵی (2014)كارەكانی ئەم دەستەیە ڕێك دەخات، دەستەی دەسپاكیی لە هەرێمی كوردستان كار دەكات لە پێناوی:
یەكەم: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەریی یاسا.
دووەم: نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی و پشتیوانی كردن لە بنەمای شەفافیەت و تۆكمە كردنی لە نێو تێكڕای دەزگاكانی هەرێمدا، لە ڕێی ڕێكارە یاساییەكانەوە.
سێیەم: پیادەكردنی ڕێكاری پێویستی یاسایی بۆ خۆپاراستن لە گەندەڵی.
چوارەم: پشت بەستن بە پێوەری بابەتیی بۆ هەڵسەنگاندنی كار و پەرەپێدانی لە ڕاژەی گشتیدا و لەناوبردنی ڕۆتین.
پێنجەم: جێگیركردن و هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری وەزیفی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی لە كاتی بەجێ گەیاندنی ڕاژەی گشتی، بە گوێرەی ئەو یاسا و ڕێكارانەی گەندەڵی حەرام دەكات.