بەمەبەستی چالاکی هاوبەش و بەشداری لە پانێلێک تایبەت بە شەفافیەت و دژە گەندەڵی نوێنەری تۆری ماف سەردانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتیان کرد .
رۆژی یەکشەممە 26-7-2026 دکتور عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بە ئامادەبوونی دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان پێشوازیان لە هەریەک لە ئومێد ڕەسوڵ و خاتوو ساندرا نوێنەری تۆری ماف بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و بەرەوپێشبردنی دیموکراسی کرد.

ئامانجی سەردانەکەی تۆری ناوبراو پتەوکردنی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ دەستەی دەسپاکی ، هەروەک داوایان لە دەستەی دەسپاکی کرد بەشداری چالاکی تایبەت بکەن لە داهاتوو کە پەیوەندی بە هۆشیاری شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە لە رێی بەرێوەچوونی پانێلێک کە رێکخراوی ناوبراو ئامادەکاری بۆ دەکات.
