دەستەی دەسپاکی سەرپەرشتی بۆردێکی ڕاوێژکاری بۆ پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی دەسپاکی کرد

رۆژی دووشەممە  17/2/2025 دکتۆر عەدنان عبداللەبەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت سەرپەرشتی کۆبونەوەی بۆردی ڕاوێژکاری سەبارەت بە پێوەری هەڵسەنگاندنی دەسپاکی ناوخۆی کرد کە بەهاوکاری لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP)بۆ ژمارەیەک دامەزراوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرابوو.

دکتور عدنان عبدالله بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بەخێرهێنانی ئامادەبووانی کرد، لە دواتر یاما تورابی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە (UNDP) گرنگی پرۆژەکەی بۆ ئامادەبووان خستە روو.

دواتر لەلایەن د. عبدالباصط  پرەزەنتەیشنێک پێشکەشکرا باسی پێوەرەکان و ئەولایەنانەی کە دەکرێ کاری لەسەر بکرێ بۆ هەڵسەنگاندنی دەسپاکی ناوخۆیی  بەشێوەیێکی ئەکادیمی روونی کردەوە ، پاشان  بووار بە بەشداربووان درا بۆ گفتووگۆ کردن و ڕا گوورینەوە .

العربية