بەمەبەستی گەیاندنی داوەتنامە بۆ بەشداری نوێنەرانی دەستەی دەسپاکی لە میتینگی داهاتوو دەربارەی جێبەجکردنی ستراتیژی بەهێزکردنی سەروەری یاسا نوێنەرانی رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا سەردانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەتی کرد.

رۆژی چوارشەمە 15/7/2026 دکتۆر عەدنان عبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێخراوە ناحکومیەکان پێشوازیان لە لانە شێخە وئاسۆ قادر نوێنەرانی رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا کرد .
ئامانجی سەردانەکە نوێنەرانی رێکخراوی ناوبراو گەیاندنی داوەتنامەی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەی ژمارەیەک لەدامەزراوەی تایبەتی بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێم دەربارەی پرۆژەی (جێبەجکردنی ستراتیژی بەهێزکردنی سەروەری یاسا) کەبۆ ماوەی (2026-2030) کە نیازن لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت.
