فەرمانبەرانی دەسپاکی بەشداری ۆورک شۆپێکی میدیای بنکولکاری دەکەن

­­­

ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی بەشداریان لە ۆورک شۆپێک کرد کە تایبەت بوو بە پەیوەندی دامەزراوەیی لەگەڵ میدیای بنکۆلکاری کە (UNDP) رێکی خستبوو .

ڕۆژی سێشەممە 23/6/2026 بە سەرپەرشتی شارەزایی نێودەولەتی خاتوو(ڕەنا) سەر بە (UNDP)ۆورک شۆپێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی(ڕاهێنان لەسەرکارامەییەکانی پەیوەندی دامەزراوەیی لەگەڵ میدیای بنکۆلکار) ۆورک شۆپێکی چەند کاتژمێری بۆ فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی لە شاری هەولێر ئەنجام دا.

لە ۆورک شۆپەکە زانیاری لە بارەی یاساکانی مامەلەکردن لەگەڵ میدیا و ئەتەکێت و پرۆتۆکوڵی بڵاوکردنەوەی پەیام و هەواڵ و لێدوان بۆ میدیا ژمارەیەک لە پرسی ئەکادیمی وەک میدیای تایبەتمەند و گەیاندنی گفت و گۆو تاوتوێ کران.

العربية