دەستەی دەسپاکی وبەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بابەتەکانی دەسپاکی لە پرۆگرامەکانی خوێندن کۆبوونەوە.

رۆژی سێ شەمە 29/9/2026 بەسەرپەرشتی مامۆستا حسن جاف بەرێوەبەری گشتی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێژنەی چالاکیە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان کۆبوونەوەیەکیان تایبەت بە بابەتەکانی دەسپاکی لە پرۆگرامەکانی خوێندن ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکە دا چەندین پرس تاوتوێ کران ، وەک ئامادەکاری بۆ دانانی کەسایەتی سومبلی دەسپاکی لەو بابەتانەی کە بۆ هۆشیاری دەسپاکی لە پرۆگرامەکانی خوێندن دیاری دەکرێن ، هەروەها ئاڵ وگۆری بیرۆکەی چالاکی لە قوتابخانەکان بۆ هۆشیاری دەسپاکی بەهاوبەشی نێوانیان ئەنجام بدرێت ، هەروەک لە ئەگەری هەرپێشهاتێکی تازە لێژنەی ناوبراو کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.
ئەمەو بەشداربوانی کۆبوونەوەکە جگە لەسەرپەرشتکردنی لەلایەن بەرێوەبەری گشتی، پێکهاتبوون لەم بەرێزانە:(دارەوان نورەدین ، یوسف عەبدوڵا ،دیلان غانم) بەنوێنەرایەتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و هەریەک لە (ژیار ئیسماعیل سەرۆکی لێژنە ،عەبدوڵا بکر ،سەیران عزیز و شەوبۆ عبدولکەریم ) نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان لەوەزارەتی پەروەردەدا.
