بەرێوەچوونی خولی بە ئەلکتڕۆنی کردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییەداراییەکان بۆ دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم
ڕۆژی سێشەممە 18/2/2025 لە هەولێربە ئامادەبوونی د.احمد انوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و خاتوو شارلۆت بریکاری کۆنسلی گشتی بەریتانیا لەشاری هەولێر خولی ڕاهێنان لەسەر چوونیەتی بەکارهێنانی سیستەمی دجیتاڵی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان بۆ نوێنەرانی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا . د.احمد انوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بەسیستەم کردنی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی بە گرنگ زانی و…
