دڵنیایی جۆری دەستەی دەسپاکی خولێک دەربارەی راپۆرت نووسین بۆ فەرمانبەرانی ئەنجام دەدات

بەرپرسی بەشی هەڵسە نگاندن و دڵنیایی جۆری لەفەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت خولێکی راهێنانی بۆ فەرمانبەرانی بەشەکەی دەربارەی راپۆرت نووسین بەرێوە دەبات.

رۆژی دووشەمە 22/6/2026 خاتووچرا عمر بەرپرسی بەشی هەڵسەنگاندن و دڵنیایی جۆری خولێکی چەند کاتژمێری تایبەت بە (چۆنێتی نووسینی راپۆرتی پێداچووەکانی دڵنیایی جۆری) بۆ فەرمانبەرانی بەشەکەیان بەرێوەبرد.

تیایدا بەرپرسی بەشی دڵنیایی جۆری بە ووردی قۆنا‌‌غەکانی بەدوداچوونی راپۆرت نووسینی شی کردەوە، هەر لەخولەکە گفت و گۆ شیکاری بۆ ڕێکارەکانی کرا،ئەوەش لەچوارچێوەی هۆشیاری پێگەیاندنی فەرمانبەرانی دەستەکەمان دێت کە ئەکادیمیای دەسپاکی سەر بەفەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت پێ ی هەڵساوە.

English