دەستەی دەسپاکی بەشداری دیدارێک لەگەڵ دامەزراوە چاودێرییەکانی دیکە دا دەکات

ڕۆژی یەک شەمە 19/1/2025 لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیات و بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان لە دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆنفرانسی (بەهێزکردنی رۆڵی دامەزراوەکانی چاودێری بەسەر دەسەڵاتی جێ بەجێکار لە هەرێمی کوردستان)کرد کە (رێکخراوی دیدار بۆ گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان)رێکی خستبوو.

لە کۆنفرانسەکە دکتور احمد ئەنوەر سەروکی دەستەکەمان وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا گرنگی رۆڵی دامەزراوە چاودێرییەکان تایبەتیش دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستانی کرد و پاڵپشتی و هەماهەنگی هەموو لایەکی بە گرنگ وەسف کرد بە تایبەتیش لەو بارودووخەی کە ناوچەکە پیایدا تێپەر دەبێت ، بۆیە پێی وابوو کە بەرجەستەکردنی شەفافیەت لە داتا و کارەکاندا  هێندەی دیکە دۆخی هەرێم پارێزراوتر دەکات .

دواتر دکتور عدنان عبدالله رشید بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بەشداری لە پانێلێکدا کرد لە پاڵ نوێنەری هەریەک لە داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ، تیایدا بەرێزیان بەروونی رۆڵ و بایەخ و کارو چالاکیەکانی دەستەی دەسپاکی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.

English