دەستەی دەسپاکی بەشداری لە پلانی جێبەجێکردنی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا دەکات

لەچوارچێوەی پرۆژەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەهێز کردنی سەروەری یاسا وجێبەجێکردنی لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ ، دەستەی دەسپاکی بەشداری وۆرک شۆپی پلانی جێبەجێکردنی ستراتیژەیەکەی کرد.

رۆژانی شەمە ویەک شەمە 2/8/2026-1 بەسەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت ئەندامانی تیمی دیاریکراو لە دەستەی دەسپاکی ، بەشداری وۆرک شۆپی دوو رۆژەی پلانی جێبەجکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا لەهەرێمی کوردستان وعێراق دا کرد کە ئەوپرۆژەیە لەلایەن رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە یارمەتی
(NED) نەرویجی بیرۆکەکەی دارێژراوە ولەلایەن ‌حکومەتی عێراقی فیدراڵ وحکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستانیش پەسەند کراوە و وەزارەتی داد لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.

دوا بەدوای ئەوەی تیمی نیشتمانی بۆ دارشتنی ستراتیژەکە کەئەندامانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان  پێکهاتووە دوای چەندین کۆ بوونەوە و دەردەشەکردن هێڵە گشتی و تەوەرە سەرەکیەکانی ئامانجی  ستراتیژیەکەیان دارشت ،بە بەشداری نوێنەرانی (دەستەی دەسپاکی ، وەزارتی داد ،وەزارەتی خوێندنی باڵا ، وەزارتی پلاندانان ،وەزارەتی پێشمەرگە ، دەستەی مافی مرۆڤ، فەرمانگەی  پەیوەندیەکانی دەرەوە ، فەرمانگەی کاروباری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی) هەروەک بەسەرپەرشتی راهێنەرو شارەزای نێو دەوڵەتی (دکتۆر محمد تەمیمی ) بۆ ماوەی دوو رۆژ پلانی جێبە جێکاری و ڕێکارەکان لە نێو دامەزراوە دیاریکراوەکان لەستراتیژەکە تاوتوێ کرا و هەریەکە و بەگوێرەی ئەو ئامانجانەی  بۆیان دیاریکرا ئەرکیان خرایەسەر و جێگیر کرا بەگوێرەی ئەو ماوەی کە خۆیان دیاریان کردوە لە چوار چێوەی ماوەی کە لە ستراتیژیەکە دارێژراوە.

English