دەستەی دەسپاکی بەشداری پرۆژەی دژە گەندەڵی ودادپەروەری ژینگەیی کرد

دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بەشداری وۆرك شۆپێکی دوو رۆژەی تایبەت بە پرۆژەی بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی ناوبژیوانی بۆ دادپەروەری ژینگەیی لە شاری هەولێر کرد کەلەلایەن(undp) جێ بە جێ دەکرێت .

رۆژانی ٨-٩/٢/٢٠٢٦ بە ئامەدەبوونی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومیەکان لە دەستەی دەسپاکی و بەبەشداری نوێنەری باڵای دامەزراوە حکومیەکانی دیکەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتەکانی (پەروەردە ،کشتوکاڵ ) و دەستەی ژینگەی فەرمانگەکانی (بەدواداچوون ، پەیوەندیەکانی دەرەوە ،وەبەرهێنان ) وۆرك شۆپی دوو رۆژەی تایبەت دادپەروەری ژینگەیی لە پێناو دەسپاکی کەلەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان (undp) بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا لە شاری هەولێر لە عنکاوە بەڕێوەچوو .

تیایدا لە دەسپێکی پرۆژەکە وتەی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن د.عدنان عبداللە پێشکەش کرا ،تیایدا باسی لە گرنگی پرۆژەکە پلانی داهاتووی هەرێم کرد.

لە دوو رۆژی پرۆژەکە کە لەلایەن هەریەك لە بەڕیزان (نەریمان مورادا ، هیشام ناصر ، ئیبتیسام سانهوری ،رانا ساباگ ،حیدر جمیل ) لە (undp) پرزنتێشنی خۆیان پێشکەش کرد ،تیایدا تەوەرەکان خۆیان لە دیاریکردنی یاسا بەرکارەکانی دامەزراوەکانی هەرێم تایبەت بە دادپەروەری ژینگەیی و دەسپاکی و کاریگەریەکانی دەستەی دەسپاکی و میدیاڕۆلی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرەوپێشچوون و بەدواداچوون و دواتر جێگیرکردنی هەندێ بنەمای کاریگەر لەم پێناوەدا خستنە ڕوو.

English