دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆنفرانسێکی ساڵانەی ڕێکخراوی ستۆپ دەکات

ڕۆژی دوو شەممە ٨/ ١٢/ ٢٠٢٥ دارەوان نورالدین ابراهم بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت پەریهان طاهر لە هەمان بەش بە نوێنەرایەتی دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆنفرانسێکی ساڵانەی (پتەوکردنی حوکومرانی باش لە هەرێمی کوردستان ) یان لە شاری هەولێر کرد.

ئەو کۆنفرانسە  ساڵانە ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان بە هاوکاری ڕێکخراوی           NED ی ئەمریکی بە بەشداری نوێنەرانی دامەزراوە حکومیەکان و پەرلەمان و دەستە سەربەخۆ و زانکۆ و کۆمەڵگە مەدەنی ئەنجامی دەدەنتیایدا دوو پانێل لەسەر ڕەوشی حکومرانی و دۆخی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

English