دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن بابەتی دەسپاکی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن تاوتوێ دەکەن

لێژنەی دیاریکراو لە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوە یەکیان دەربارەی دیاری کردنی بابەتی دەسپاکی و شەفافیەت لە پڕۆگرامەکانی خوێندن ئەنجام دا.

ڕۆژی دووشەممە  ١١/5/2026 ئەندامانی لێژنەی دیاریکراو لە دەستەی دەسپاکی کە پێکهاتبوو لە بەرێزان (دارەوان نورالدین ، یوسف عبداللە ، دیلان غانم) تایبەت بە دیاری کردنی بابەتەکانی دەسپاکی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندنیان لە وەزارەتی پەروەردە کرد و لەلایەن بەرێز ماموستا (حسن سەرتیپ جاف) بەرێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و خاتوو (ژیار اسماعیل) بەرپرسی بەشی پڕۆگرامەکان پێشوازی کران .

تەوەری کۆبوونەوەی نێوانیان  بریتی بوو لە نوێکردنەوەی لێژنەی هاوبەشی نێوانیان و هەروەک پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن لەو بابەتانەی کە دیاری کراون بۆ دەسپاکی و شەفافیەت و هەروەها ئەنجامدانی چەندین چالاکی هاوبەشی دیکە لە داهاتوو لە پێناو هۆشیاری دەسپاکی لە ناوەندەکانی خوێندندا.

English