دەستەی دەسپاکی لەگەڵ نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (undp) تایبەت بە بەرنامەی کاری هاوبەشی داهاتوو کۆبوونەوە

ڕۆژی سێ شەمە 10/2/2026 بەسەرپەرشتی د .عدنان عبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و هەریەکە لەبەرپرسانی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێخراوە ناحکومیەکان و بەشی مەشق و ڕاهێنان لە ئەکادیمیای دەسپاکی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ یاما تورابی بەرپرسی پرۆژەکانی(undp) لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجام دا.

لەکۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر پرۆژەی هاوبەشی داهاتووی نێوانیان کە زیاتر خۆی لە دادپەروەری ژینگەیی لە پێناو دەسپاکی دەگرێتەوە، پێشنیاری چەند تەوەرێک و پرۆژەی تازە کرا کە لەداهاتوو هەرێمی کوردستان لێ ی سوودمەند دەبێت.
