بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستەی دەسپاکی و نوێنەری undp کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجام دا.

رۆژی دووشەمە 13/7/2026 بەسەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت و ئامادەبوونی دارەوان نورەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان و هێلین شێرکۆ رێکخەر لەگەڵ undp کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان لەگەڵ سەبا ئەلبێش نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەگرتووەکان (undp) تایبەت بە ئاڵوگۆری بیرۆکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگارربوونەوەی گەندەڵی ئەنجام دا.

لەلایەن دکتۆر عدنانەوە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ماسکۆتی دەستەی دەسپاکی (حاجی لەق لەق) و دروستکردنی چەند ڤیدیۆیەکی ئەنیمەشین خرانە ڕوو ، لەلایەن خۆیەوە نوێنەری undp بیرۆکەکانی پێ باش بوو، وا بڕیارە ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە تاوتۆی بکەن.
