لەسەر ڕەوشی پێکهاتەکان نوێنەری دەسپاکی بەشداری لە کۆبوونەوەیەک کرد

ڕۆژی پێنج شەممە 20/2/2025 دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان بە نوێنەرایەتی دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

کۆبوونەوەکە بەرێز ئایدن معروف وەزیری هەرێم بۆ کار و باری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان رێکی خستبوو.

لە کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دەستەی دەسپاکی و دەستەی مافی مرۆڤ ئامادەبوون، تیایدا ڕەوشی کریستیانەکانی دەوروبەری موسل و جوتیارەکانی دێهاتەکانی شاری کەرکوک تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.

English