واژووکردنی میساقی شەرەف لەنێوان حزب و لایەنەسیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا

ڕۆژی یەک شەمە 2/2/2025  دەستەی دەسپاکی بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕێورسمی واژووکردنی (میساقی شەرەف)لەپێناو دەسپاکی  لە نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکان لە هەرێمی کورستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پارتە سیاسیەکان و نوێنەری (UNDP)و نوێنەری بەشێک لە وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان سازدا.

هەریەک لە د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ساشا گرومان نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) ووتاریان پێشکەشکرد .

تیایدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی دەستەی دەسپاکی بۆ دیاریکردنی ڕەشنووسی میساقێکی شەرەف لە پێناو دەسپاکی بۆ حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە گرنگی میساقەکەدا لەپێناو شەفافیەتی زیاتر و هەماهەنگی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان.

ساشا گرومان نوێنەری (UNDP) باسی لەوەکرد کە ئەو هەنگاوە ئەرکی حزبەکان قورستر دەکات بۆ زیاتر پابەند بوونیان بە دەسپاکی و باشترکردنی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

پرۆژەی (میساقی شەرەف) لەلایەن فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی لە چوارچێوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی (2021-2025) لە هەرێمی کوردستان هاتووە، ئامانج لێی بەرە و پێشبردنی بەهاکانی دەسپاکی و شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی بنەماکانی کاری هاوبەش نێوان لایەنەسیاسیەکانە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش کاتی واژوو کردنی نوێنەری ئەو حزبانەیە کە لە مەراسیمەکە بەشدار بوون دواتریش واژوویان لەسەر میساقەکە کردوە.

English